پەرلەمانتارانی هەدەپە كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا

 پەرلەمانتارانی هەدەپە كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا
رۆژی هەینی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتیكی گەلان ( هەدەپە) كۆتاییان بەو مانگرتنە هێنا كە رۆژی سێشەممە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی توركیا دەستیان پێكردبوو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یوكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە چوار پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان ( هەدەپە) بۆ ئیدانەی كردنی بڕیاری رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپە لەلایەن دادگای باڵای توركیاوە رۆژی سێشەممە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی توركیا دەستیان بە مانگرتن كردبوو.

ئەو پەرلەمانتارانە دوای سێ رۆژ لە مانگرتن رۆژی هەینی كۆتاییان بە مانگرتنەكە هێنا.

لە لایەكی دیكەوە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای رۆژی پێنج شەممە رایگەیاندبوو كە ئەو دەرگایانەی كە بۆ پەرلەمانتارە گیراوەكانی پارتی گەلی كۆماری كرانەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەیش دەكرێنەوە.
Top