دادگای باڵای دیاربەكر داوای داواكاری گشتی بۆ ئازادكردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە رەتكردەوە

 دادگای باڵای دیاربەكر داوای داواكاری گشتی بۆ ئازادكردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە رەتكردەوە
رۆژی هەینی داواكاری گشتی كۆماری لە دیاربەكر داواكارییەكی پێشكەشی دادگای باڵای توركیا كرد و داوای ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەی كرد، بەڵام دادگای باڵای دیاربەكر ئەو داواكارییەی رەتكردەوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە دوای ناڕەزایەتییەكانی بەرامبەر ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی جەهەپە و رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپە لەلایەن دادگای باڵای توركیاوە، رۆژی هەینی سەرۆكی داواكاری گشتی كۆماری لە دیاربەكر داواكارییەكی پێشكەشی دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە چواری دیاربەكری كرد و داوای ئازاد كردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەی كرد.

دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە چوار لە وەڵامی سەرۆكی داواكاری گشتی كۆماری دیاربەكردا رایگەیاندووە كە لە رووی یاساییەوە هیچ جۆرە بەڵگەیەك بۆ ئازاد كردنی ئەو پەرلەمانتارانە لە بەردەستدا نییە بۆیە دادگا ناتوانێت ئەو داواكارییە قەبووڵ بكات.
Top