له ئێران نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌تر له ئایدز بڵاوده‌بێته‌وه
موسته‌فا ئیقلیما به ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنای ئێرانی گوت: ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش وه‌كو ئایدز له رێی سێكسه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه‌و به زیپكه‌ی سێكسی ناسراوه كه زۆر مه‌ترسیدارتره له نه‌خۆشیی ئایدز.
له‌و نه‌خۆشییه‌دا له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێی پیاوان و ژنان زیپكه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و زۆر خێرا له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، هه‌روه‌ها ناتوانن مناڵداڵیشیان ببێت.
موسته‌فا ئیقلیما له‌باره‌ی رێگه چاره‌كانی رزگاربوون له‌و نه‌خۆشییه ئاشكرای كرد، ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه كوتانه كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌رزی كوتان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ناو ئێران ده‌ست ناكه‌وێ، گوتی ’من لێره‌وه له به‌رپرسان ده‌پارێمه‌وه تا ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه سه‌رانسه‌ری ئێرانی نه‌گرتووه‌ته‌وه به فریای خه‌ڵك بكه‌ون و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌رزی كوتان هاورده بكه‌ن’.
له ئێسته‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له ئێران تووشبووه‌وهه‌ره‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرا له‌و وڵاته هه‌یه.
باس‌نیوز