قاعیده‌ خۆى له‌ سوریا كۆده‌كاته‌وه‌

قاعیده‌ خۆى له‌ سوریا كۆده‌كاته‌وه‌
چەکدارانی بیانى کە بۆ شەرکردن لەگەڵ هێزەکانی رژێمى به‌شار ئەسەد هاتوونەتە خاکی سوریا، دووبەرامبه‌ر زیادیان کردوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەی ناوەندێکی زانستی و شارەزا لە بوارەکانی یاخی بووەکان لە زانکۆی کێنگس کۆلیج لە لەندەن، زانراوە کە ژمارەی چەکدارانی بییانی لە سوریا گەیشتووەتەوە 11 هه‌زار کەس کە لە 70 وڵاتی جیهانه‌وه‌ هاتوون.
هەر ئەو ناوەندە ئاشکرای کردوە کە عەرەب و ئه‌وروپییەکان بەشی زۆری ئەو هێزە چەکدارە بیانیانه‌ پێكده‌هێنن، واتە هەر ئەوانە پێکهاتەی لانیکەمی80% هێزە بیانییەکانن لە سەر خاکی سوریا.
هەروەها لە وڵاتانی باشوری خۆر ئاوای ئەفریقا و باڵکان و وڵاتانی یەکێتی سۆڤیتی پێشووی تێدایە.
خەڵکی زۆر و بەرچاوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین و عەرەبی لە ناو سوریا پێکهاتوون لە ئه‌رده‌ن، تونس، و لیبیا، سعودیە و لوبنان.
ژمارەی بەشدارانی ئیسلامەکانی ئه‌وروپا گەیشتووەتە 1900 کەس کە زۆربەیان لە فەرەنسا، بەریتانیا و بلجیکاوە هاتوون و لە ژێر ناوی گروپە تروریستەکانی جبهه‌ النصره‌ و دوله‌ العراق والشام ڕێکخراون.
كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعربیه‌ هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه‌ بێجگە لەوەش چەند هێزێکی دیکە هەن بۆ پشتیوانی لە مانەوەی ئەسەد کە پێکهاتوون لە حیزبوڵای لوبنان و چەند هێزێکی ئێراقی و ئێرانی بە ناوی جیاوازەوە.





باسنیوز
Top