مانگرتنی پەرلەمانتارەكانی هەدەپە بەردەوامە

 مانگرتنی پەرلەمانتارەكانی هەدەپە بەردەوامە
بۆ ئیدانەكردنی بڕیاری دادگای باڵای توركیا بۆ رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنیپەرلەمانتارانی بەدەپە، چوار پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان ( هەدەپە) رۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی توركیا دەستیان بە مانگرتن كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەر بڵاویكردەوە كە چوار پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان بۆ ئیدانەكردنی بڕیاری دادگای باڵای توركیا بۆ رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوە كوردەكانی سەر بە بەدەپە رۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی توركیا دەستیان بە مانگرتن كرد.

ئەو مانگرتنە دوو رۆژە بەردەوامە، مانگرتووەكان ئاماژە بەوە دەدەن تا دادگای باڵای توركیا بەو بڕیارەی خۆیدا نەچێتەوە واز لەو چالاكییە ناهێنن.

لە دووەمین رۆژی ئەو چالاكییەدا چەندین پەرلەمانتاری بەدەپەیش بۆ پشتگیری كردن لە چوار پەرلەمانتارەكەی هەدەپە دەستیان بە مانگرتن كرد.
Top