باشوری سوودان: دوای کوژرانی نزیکەی 500 کەس ژمارەیەک وەزیریش دەسگیرکران
نەتەوە یەكگرتوەكان لە رێگەی نێردراوەكەیەوە، دۆناڵد بوت، ئەوەی خستوەتەڕوو، كە دۆخی ئەو وڵاتە جێگیر نیە. یەكێتی ئەفەریقاش نیگەرانی خۆی لە رەوشی ئەو وڵاتە دەربڕی و داوایكرد دان بە خۆیاندا بگرن و لەوە زیاتر توندوتیژی ئەنجام نەدەن.
رۆژی دووشەممە سلڤاكیر، سەرۆكی باشوری سودان، باسی لە شكستهێنان بە كودەتایەك كردو ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەیەك چەكداری سەر بە ریاك مشار، جێگری پێشوی خۆی پەلاماری سەركردەكانی سوپایان داوە، بەڵام سوپا لێیان هاتووەتە دەست و هەوڵەكەیان شكستیهێناوە.
بەو هۆیەش لە خۆرئاوابوونەوە تا بەرەبەیان هاتوچۆی قەدەغەكرد. ئەمرۆش لەزاری گووتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری باشوری سودانەوە راگەیاندرا کە جێگری سەرۆکی پێشوی سوودان دەستگیرنەکراوە بەڵام ئەوەی دەسگیرکراون و گومانیان لێدەکرێت دەستیان لەو کۆدەتاییە هەبووبێت بریتی بوونە لە جێگری وەزیری بەرگری و وەزیری ژینگەو چەند کەسایەتیکی سەربازی و سیاسی باشووری سوودان بووە .