ژنێڤ2 لە ژنێڤ ناگیرێ

ژنێڤ2 لە ژنێڤ ناگیرێ
کۆبوونەوەی ئاشتەوایی بۆ سوریا کە بە ژنێڤ 2ناسراوە لەشاری ژنێڤ بەرێوە ناچێ.
وتەبێژی ئەخزەرئیبراهیمی رایگەیاند: کونفرانسی نێودەوڵەتی سوریە لە رۆژی 22ی ژانویەی 2014 لە شاری مۆنترۆ بەرێوەدەچێت. گۆڕینی شوێنی کونفرانسەکەی بۆ بەرێوەچوونی پێشانگایەک لەو شارە گەراندەوە کە لە هەمان کاتی کونفرانسی ئاشتەوایی سوریا بەرێوەدەچێ و شوێنی مانەوەو هۆتێل دەست ناکەوێ.
ئەخزەر ئیبراهیمی رایگەیاندووە کە جۆن کێری و سرگەیی لاورۆڤ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو رووسیا لە دەستپێکی کردنەوەی کونفرانسەکە وتار پێشکەش دەکەن. لەو کونفرانسەدا وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵات و بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەکەن.
پێکهات و ژمارەی بەشداربوانی ئەو کونفرانسە مشتومڕی لەسەرەو هێشتا دیار نیە کە کام گرووپ لە ئۆپۆزیسیۆن و یان کام لە وڵاتان بەشداری دەکەن. بریار بوو ئەو کونفرانسە لە ساڵی 2013 بەرێوەبچێ بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکان دواکەوت.







باسنیوز
Top