یەكێتی ئەوروپا سزاکانی دژی ئێران رادەگرێت

 یەكێتی ئەوروپا سزاکانی دژی ئێران رادەگرێت
دوای رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی 1+5 لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سووربوونی هەر دوولا بۆ بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوانیان، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بۆ ماوەیەك سزاکانی دژی ئێران رابگرێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە دوای رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی 1+5 یەكێتی ئەوروپا بە مەبەستی بەرەو پێشەوە بردنی دانووستانی نێوان هەر دوولا بۆ چارەسەر كردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڕیاری داوە سزاکانی دژی ئێران تا ماوەیەك رابگرێت.

كاربەدەستانی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئامانج لە راگرتنی سزاكانی سەر ئێران نیشاندانی نیازپاكی وڵاتانی ئەندامی 1+5 و هەروەها بە ئەنجام گەیاندنی دانووستانی نێوان هەر دوولایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرییەكی ئاشتییانە.

بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا هەروەها داوایان لە ئێران كردووە تا بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە ئەركەكانی خۆی لە بەرامبەر وڵاتانی ئەندامی 1+5 جێبەجێ بكات.
Top