كەمال قڵێجدارئۆغڵو: ئاكەپە گرنگی بە چینی گەنج و خوێندكاران نادات
لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیخلاسی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدارئۆغڵو رایگەیاند كە لە نێو ئاكەپە و سیستەمی ئاكەپەدا هیچ جۆرە جێگایەك بۆ چینی گەنج و خوێندكار نییە.
كەمال قڵێجدارئۆغڵو باسی لێژنەی خوێندنی باڵای لە توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە لێژنەی باڵای خوێندن لە توركیا كە بە یۆك ناسراوە، گەورەترین ئاستەنگی بەردەم پێشكەوتنی گەنج و خوێندكارانی توركیایە و یەكێكە لە رێبازەكانی ئاستەنگ كردنی گەنج و خوێندكاران لە لایەن ئاكەپەیەوە.
قڵێجدارئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە بۆ پێشكەوتنی گەنج و خوێندكارانی توركیا ئەگەر جەهەپە ببێتە دەسەڵات یەكەمین هەنگاوی هەڵوەشاندنەوەی لێژنەی باڵای خوێندن دەبێت. ئەمە بەڵێنی جەهەپەیە بۆ هەموو گەنجانی توركیا، ئێمە لێژنەی باڵای خوێندن كە سەمبۆلێكی رژیمی 12ی ئەیلوولە هەڵدەوەشێنینەوە.