ئێران وتووێژەكانی لەسەر ئاستی شـارەزایان هەڵپەسارد

 ئێران وتووێژەكانی لەسەر ئاستی شـارەزایان هەڵپەسارد
وەك دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر سزا نوێـیەكانی ئەمەریكا كە تیایاندا ژمارەیەك كۆمپانیا لەسەر كاركردنیان بۆ بەرنامە ناوكیـیەكەی ئێران خراونەتە‌ لیسـتی ڕەشەوە؛ ئێران لە ڕۆژی هەینیـیەوە لە وتووێژەكانی سەر ئاستی شـارەزایان لەگەڵ شەش زلهێزەكەی جیهان كشـایەوە.

عەباس عەراقچی گەورە وتووێژكاری ئێرانی كە بۆخۆشی جێـگری وەزیری دەرەوەیە، ڕەخنەی لەم بڕیارە گرت و گوتی ئەمەریكا سیاسەتێـكی دوو ڕوویی هەیە، لە لایەكەوە دەڵێت كاردەكات بۆ ڕاگرتنی هەوڵەكانی كۆنگرس بۆ سەپاندنی سـزای نوێ بەسەر ئێراندا و لە لایەكی دیكە وەزارەتی خەزێنەكەی كۆمپانیای دیكە لەسەر بەرنامە ناوكیـیەكەی ئێران دەخاتە لیسـتی ڕەشەوە. گوتیشی ئێران لە ئێسـتادا تاووتوێی مەسەلەكە دەكات بە مەبەسـتی چۆنێتی كاردانەوەیەكی گونجاوی لە بەرامبەریدا
Top