تانەر یڵدز: دەست بە تاقیكردنەوەی لوولەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە

 تانەر یڵدز: دەست بە تاقیكردنەوەی لوولەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە
وەزیری وزە و سەرچاوە شرۆشتییەكانی توركیا تانەر یڵدز رایگەیاند یەكێك لە بۆڕییە نەوتییەكان ماوەیەكی درێژە كاری پێ ناكرێ، بەڵام بۆڕی دیكە تاقی كراوەتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەری توركی بڵاویكردەوە وەزیری وزە و سەرچاوە سرۆشتییەكانی توركیا تانەر یڵدز رایگەیاند بۆ تاقیكردنەوەی ئەو بۆڕییە، چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكان، دەستمان بە هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كردووە، رەنگە تاقیكردنەوەكە تا ماوەیەكی دیكە بەردەوام بێ.

یڵدز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە دەبوایا ئەو بۆڕیانە تاقیكرابانەوە تا بزانین رووبەرووی چە جۆرە كێشەیەك بوونە. بۆیە بۆ دۆزینەوەی ئەو كێشانەوە چارەسەركردنیان دەستمان بە هەناردە كردنی نەوت لەو بۆڕیانەدا كرد.

بڕێك نەوت لە هەرێمی كوردستان كە لە رێگای تانكەكانەوە پێویندراوە كراوەتە نێو بۆڕییەكانەوە. تا ئێستا لە بواری تاقیكردنەوەكاندا هیچ جۆرە كێشەیەك رووی نەداوە.
Top