سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند پەنابەرانی سوریا بە تەنیا ناهێڵێن

 سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند پەنابەرانی سوریا بە تەنیا ناهێڵێن
سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بۆ هاوكاریكردنی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، ئیتالیا دەیەوێ 50 ملیۆن دۆلاری دیكە هاوكاری پێشكەش بكا.

ئەنریكۆ لاتە گوتی: ئێمە وەكو ئیتالیا بۆ هاوكاریكردنی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، حكوومەتی لوبنان بەتەنیا ناهێڵین و ئەوەی لە دەستمان بێ ئەنجامی دەدەین، بۆ ئەو مەبەستە لە گەڵ حكوومەتی لوبناندا پەرە بە هاوكاری و هەماهەنگی نێوانمان دەدەین.

لاتە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هاوكاری پێشكەشی پەنابەرانی سوریا بە تایبەتی ئەوانەی لە لوبنان بكا. ئێمە وەكو ئیتالیا 50 ملیۆن دۆلاری دیكە پێشكەشی ئەو پەنابەرانە دەكەین.
Top