ماندێلا به‌خاك ده‌سپێردرێت
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: دوای 10 رۆژ له رێوڕه‌سمی رێزلێنان له ته‌رمه‌كه‌ی كه ده‌یان سه‌رۆك و پادشا و گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان به‌شدارییان تێدا كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له مه‌راسیمێكی ئاسایی‌دا، به‌به‌شداریی چوار هه‌زار و 500 كه له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و هاوڕێكانی، ته‌رمی ماندێلا به‌خاك بسپێردێت.
له گوندی كۆنۆ، مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكردووه‌و به‌پێی دابونه‌ریتی (ئه‌لكۆزا)ی ئه‌فریقای باشوور، (گا)یه‌ك بۆ ماندێلا سه‌رده‌بڕدرێت، هه‌ركات ته‌رمی ماندێلاش گه‌یشته‌جێ، مه‌راسیمی (تامبۆ)ی بۆ رێكده‌خرێت كه ئه‌و مه‌راسیمه رێگه ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی ماندێلا.
له مه‌راسیمی (تامبۆ)دا ماندێلا به (ئاه دالیبۆنگا) بانگ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوه‌یه كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵی و له مه‌راسیمێكدا درا به ماندێلا كاتێك گه‌یشته ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوون و پێگه‌یشتن.
(ئاه دالیبۆنگا) واتای (دروستكه‌ر و رێكخه‌ری گفتوگۆ) ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ده‌گاته ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئاماده‌بووان سێ جار هوتافی (ئاه دالیبۆنگا) ده‌كێشن، هاوكات تیمبا ماتانزیما، وته‌بێژ به‌ناوی خێزانی ماندێلا وتی: \"یه‌كێك له پیاوماقووڵاتی هۆزه‌كه‌یان راده‌سپێرن بۆ په‌یوه‌ندی كردن به رۆحی ماندێلاوه تا له گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئاگاداری بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌كرێته‌وه، ره‌نگه رۆحی نیگه‌ران بێت.\""
به‌مجۆره ماندێلا، له‌نزیك سێ له كوڕه‌كانی به‌خاك ده‌سپێردرێت، یه‌كێكیان كۆرپه‌كه‌ی بووه كه له ساڵی 1948 له گوندی كۆنۆ به‌خاكسپێردراوه، هه‌روه‌ها تیمبیكلیی كوڕی كه له ته‌مه‌نی 24 ساڵی و له ساڵی 1969 كۆچی دوایی كرد، سێیه‌میش مانغاسۆ، كه له ته‌مه‌نی 55 ساڵی و له ساڵی 2005 به نه‌خۆشیی ئایدز گیانی له‌ده‌ستدا.
نیلسۆن ماندێلا له 5ی ئه‌م مانگه و له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد."