گروپی داعش 170 هاوڵاتی كوردیان رفاند

 گروپی داعش 170 هاوڵاتی كوردیان رفاند
لە شارێكی كوردی لە سوریا گروپە چەكدارەكانی سەربە داعش 170هاوڵاتیان رفاند. لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە گوندی نهرسی كوردنشینی سەربە شاری عزازی سوریا گروپە چەكدارەكانی سەربە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە بە (داعش) ناسراون 170هاوڵاتی كوردیان رفاند كە لە نێوانیاندا ئافرەت و منداڵیش هەیە.

لەلایەكی دیكەوە چالاكوانانی سوریا رایانگەیاند ژمارەی كوژراوانی دوێنێ لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە گەیشتە 56 كەس و زۆربەشیان لە دیمەشق و ریف دیمەشق بوون. هەروەها شەڕوپێكدادان لە نێوان سوپای ئازاد و سوپای رژێم لە چەند ناوچەیەكی ریف دیمەشق و حمس و دێرئەلزور و دەرعا رویدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی جیاجیای وڵاتیش روبەڕوی بۆردومانی سوپای رژێم بونەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

لەلایەكی دیكەوە بان كی مون سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە وتەیەكیدا لەبەرامبەر كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان داوای كرد ئەوانەی بەرپرسن لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریا لێپێچنەوەیان لەگەل َبكرێت، هاوكات بان كی مون راپۆرتی كۆتایی پشكێنەرانی خستە ڕوو كە تەئكید لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەكەنەوە لەوهێرشەی مانگی ئابی رابردوو لە نزیك دەوروبەری دیمەشق رویدا كە بەهۆیەوە سەدان قوربانی لێكەوتەوە.
Top