دوای 10 رۆژ مانه‌وه‌ سبه‌ی ماندێلا له‌ دێیه‌كه‌ی خۆی ده‌نێژرێت

دوای 10 رۆژ مانه‌وه‌ سبه‌ی ماندێلا له‌ دێیه‌كه‌ی خۆی ده‌نێژرێت
ئه‌مڕۆ ته‌رمی نیلسۆن ماندێلا پاش سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ شاری بریتۆریا، بۆ دێی كۆنۆ به‌ڕێ كه‌وت كه‌ دوا گه‌شتی ده‌بێت و قۆتاغی منداڵی لێ به‌سه‌ر بردووه‌، بڕیاره‌ دوای مه‌راسیمی ماڵئاوایی به‌ ئاماده‌بوونی پێنج هه‌زار كه‌س كه‌ به‌شی زۆریان بیانین، به‌ خاك بسپێررێت.



ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌رمی نیلسۆن ماندێلا دوایین گه‌شتی خۆی له‌ بریتۆریا كه‌ سێ رۆژ تێیدا مایه‌وه‌، بۆ دێی كۆنۆ ده‌ستپێكرد كه‌ قۆناغی منداڵی تێدا به‌سه‌ربردووه‌، بڕیاره‌ له‌ مه‌راسیمێكدا دوایین ماڵئاوایی لێبكرێت كه‌ هاوڕێیه‌كانی له‌ كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقیا و حزبی شیوعی بۆیان رێكخستووه‌، پاشان بنێژرێت.



به‌پێی نه‌ریتی باو، گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ماندێلا و ده‌بێت كوڕ بێت، هاوڕێیه‌تی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كات.



بڕیاره‌ سه‌ر له‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ به‌شی یه‌كه‌می مه‌راسیمی ناشتن به‌ ئاماده‌بوونی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌ست پێبكات له‌ نێوانیانیان دا كه‌سایه‌تی بیانی به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ جێنشینی به‌ریتانیا ئه‌میر چارلز و سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای پێشوو لیۆنێل جۆسپان و ئالان جۆبیه‌.



دوای ئه‌و مه‌راسیمه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بۆ گۆڕستانی خانه‌واده‌ بچوكه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌ نزیك باوك و دایك و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی ده‌نێژرێت.



نیلسۆن ماندێلا له‌ 5ی ئه‌م مانگه‌ كۆچی دواییكرد، پێشتر چه‌ند جارێك خانه‌واكه‌ی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌بێ هیچ ژاوه‌ژاوێك بنیژرێت و رێگه‌ ناده‌ن هیچ وێنه‌یه‌كی بگیرێت.
Top