حەلەب.. چەکدارە ئیسلامیەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لانیکەم 120کوردی بێچەکیان دەستبەسەر کردووە

 حەلەب.. چەکدارە ئیسلامیەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لانیکەم 120کوردی بێچەکیان دەستبەسەر کردووە
ڕێکخراوێکی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: کە چەکدارە ئیسلامیەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لانیکەم 120کورد ی بێچەکیان لە گوندێکی باکووری شاری حەڵەب بە بارمتە گرتووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە رێگای ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سووریا کە بنکەکەی لە بریتانیایە، بڵاویکردەوە : چەکدارانی سەر بە \"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش ، هێرشیان کردۆتە سەر گوندی کوردنشینی ئەحرەس لە باکووری شاری حەڵەب و لانیکەم 120هاووڵاتیی بێچەکیان بە بارمتە گرتووە کە شەش کەسیان ژنن.
ڕێکخراوەکە پشتی بە ڕاپۆرتی سەرچاوە گەلی عەرەبی و کوردی بەستووە لە ناوچەکە و ڕوونیشی کردۆتەوە کە بە بارمتە گیراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
لە سەرەتای مانگی دێسامبری ئەمساڵەوە، ئەمە دووەم جارە کە هاووڵاتیانی کورد لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئەلقاعیدەوە بە بارمتە دەگیرێن. ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە لە پێنجی دێسمبەردا بڵاوی کردبۆوە کە 51هاووڵاتیی کورد لە دوو شارۆچکەی \""مەنبەج و \""جەرابلۆس لەلایەن ئەو گرووپەوە بە بارمتە گیراون.
ناوچەی حەڵەب و دەوروبەری، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن، کۆمەڵێک کەمینەی دیکەی وەک عارەب و کەمینەی مەزهەبیشی لێ دەژی و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، چەندین جار بووەتە مەیدانی پێکدادانی هێزە کوردی و ئیسلامییەکان.کۆمیسەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڤی پیلای بە فرانس پرێسی راگەیاندووە کە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی بەشار ئەسەد و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، لەم ماوەیەدا پەرەیان بە بەبارمتەگرتنی هاووڵاتیانی سیڤیل داوە."
Top