لە چین بەهۆی تەقینەوەیەک بیست و یەک کرێکار گیانیان لەدەستدا
بەرپرسان هەروەها رایانگەیاندبوو كە لە كانی تەقینەوەكەدا 34كرێكار كاریانكردووە بەڵام 12لەو كرێكارانە توانیویانە بە خێرایی خۆیان رزگار بكەن و لە كانە خەلووزیەكە بێنە دەرەوە. بەڵام ئەمڕۆ شەممە دەركەوت كرێكارێكی دیكەیش لە كرێكارە گیرخواردووەكان دەرباز بووە و ئێستا لێكۆڵینەوەی لەبارەی چۆنیەتی تەقینەوەی كانەكە لەگەڵدا دەكرێ .هەرێمی سینجان گەورەترین هەرێمی نیمچە سەربەخۆی وڵاتی چینە، شاری ئورومچی پایتەختەكەیەتی، رووبەرەكەی 1660هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ژمارەی دانیشتوانی 21ملیۆن و 590ھەزار كەسە.