خۆپیشاندان لە دژی ناوەندەكانی ئەشكەنجەدان لە ئەستەنبۆڵ

 خۆپیشاندان لە دژی ناوەندەكانی ئەشكەنجەدان لە ئەستەنبۆڵ
لەقی ئەستەنبۆڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا لە چوارچێوەی چالاكییەكانی خۆی بۆ رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، رۆژی هەینی لە ئەستەنبۆڵ خۆپیشاندانێكی لە دژی ناوەندەكانی ئەشكەنجەدان لە توركیا ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی لەقی ئەستەنبۆڵی مافی مرۆڤی توركیا لە چوارچێوەی چالاكییەكانی خۆی كە بە بۆنەی حەفتەی مافی مرۆڤەوە دەستی پێكردبوون، خۆپیشاندانێكی لە دژی ناوەندەكانی ئەشكەنجەدان لە توركیا ساز كرد.

لەو رێوەڕەسمەدا كە لە بەردەم گرتووخانەی ژنانی باقركۆی لە ئەستەنبۆڵدا ساز كرا، بە گوتنەوەی دروشمی\" شەرەفی مرۆڤایەتی ئەشكەنجە لەناو دەبا\"" چەندین چالاكی جیاجیا ئەنجامدران و دوای هەڵوەشاندنەوەی گرتووخانەكانی جۆری فە تیپی كرا كە لە ساڵی 2000وە لە توركیا دامەزراون.

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە كرد، گرتووخانەكانی جۆری فە تیپی هیچیان لە ناوەندێكی ئەشكەنجەدانی مرۆڤ كەم نییە، بۆیە دەبێ هەوڵ بۆ داخستنی ئەو ناوەندانە بدرێت."
Top