كتێبی شۆڕشی بێدەنگی ئاكەپە بە كوردی چاپ كرا
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە كتێبی شۆڕشی بێدەنگی كە بریتییە لە كارنامەی 10 ساڵەی حكوومەتی پارتی داد و گەشە پێدان، دوای ئەوەی بە توركی ئامادە و چاپ كرا، وەرگێڕی سەر زمانی كوردی ( زاراوەی كرمانجی ژورین) كرا و كاری چاپكردنی كۆتایی هاتووە و لەو رۆژانەدا بڵاو دەكرێتەوە.
ئەو كتێبە كە لە لایەن ئەنجومەنی راوێژكاری ئاسایشی گشتییەوە ئامادە كراوە بریتییە لە هەنگاو، كار و چالاكی و ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە لایەن حكومەتی ئاكەپەیەوە ئەنجام دراون.
لە بەشێكی ئەو كتێبەدا باس لە پرۆژەكانی كرانەوەی دیموكراتیك، پاكێجەكانی دیموكراتیزە كردنی توركیا و هەوڵدانەكانی حكومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كراوە.