بەدەپە داوادەکات ئه‌ردۆغان داوای لێبوردن بکات

 بەدەپە داوادەکات ئه‌ردۆغان داوای لێبوردن بکات
پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP) له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک سەبارەت به‌ گرژی و هه‌ڵپرژانی نێوان په‌رله‌مانتارانی کورد و تورکی په‌رله‌مانی تورکیا، جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای لێبوردن له‌ کورده‌کان بکات.
به‌پێی هه‌واڵی جیهان هەبەری تورکی : ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ داوای کرد سڕی ساکک، په‌رله‌مانتاری کورد و نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری کوردنشینی مووش داوای لێبوردن بکات له‌ ئۆیا ئه‌رۆنات، په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌ به‌هۆی ئەو لێدوانە تووندانەی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌وه ‌کردوویەتی . ئه‌م هەڵپرژانە لەوەوە سەرچاوەی گرت کە‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ کۆماری تورکیا له‌ ده‌قی بودجه‌ی 2014ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ فه‌رمی ده‌سته‌واژه‌ی کوردستان نووسرا و دواتر له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی هه‌ر سێ پارتی داد و گه‌شه‌، کۆماریی گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ناوی کوردستان لابرا.
له‌ ئه‌نجامدا له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ناوی کوردستان له‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ په‌رله‌مانتارانی کوردی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی دیکه‌ی پارته‌کان پێکهه‌ڵپرژان و شه‌ڕه‌قسه‌ له‌ نێوان ساکک و ئه‌رۆنات هاته‌ ئاراوه‌. له‌مباره‌وه‌ پارتی ئاشتی و دیموکراسی به‌یاننامه‌یەکی بڵآوکردەوە : لە بەشێکی دا دەلێت ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێ داوای لێبوردوویی بکات خودی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایه‌.نەوەک کەست دیکە. چوونکە له‌ بۆردومانی ڕۆبۆسکی خوێنی 34گه‌نجی سڤیلی کورد به‌ بێ تاوان له‌ شڕناخ ڕژایه‌ سه‌ر خاک و ده‌بێ ئه‌ردۆغان به‌هۆی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ داوای لێبوردوویی له‌ سه‌رجه‌م کورد و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان بکات.
Top