لە ماوەی 9 مانگ دا لە باكوری كوردستان 263 جار مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراوە

 لە ماوەی 9 مانگ دا لە باكوری كوردستان 263 جار مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراوە
لەرۆژی هەفتەی مافی مرۆڤە لە جیهان لە توركیا تا ئێستا پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە بەرزترین ئاستایە . دەربارەی ئەم پێشێلكردنانەش رێكخراوی مافی مرۆڤ‌ راپۆرتێكی بڵاوكردوە.
رۆژی 10ی دیسەمبەر كە هاوكاتە لەگەڵ هەفتەی مافی مرۆڤ لە جیهاندا . رێكخراوی مافی مرۆڤ ‌راپۆرتێكی بڵاوكردوە كە تیایدا هاتووە : لە ماوەی 9 مانگ دا لە باكوری كوردستان 263 جار مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراوە ، هەروەها 11 تاوان ئەنجامدراوە كە بكەرانیان دیار و ئاشكران . لە ئاكامی تەقینەوەی مینیش دا 3 منداڵ گیانیان لە دەستداوە . لە باكوری كوردستان لە دژی 92 چالاكی دیموكراتی هێرش ئەنجامدراوە .
لە لایەكی دیكەوە زیندانەكانیش شوێنێكی دیكەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا. تا ئێستا 526 زیندانیكراوی نەخۆش كە 126 كەسیان رەوشی تەندروستیان سەختە ئازاد نەكراون.
لەماوەی نۆ مانگیش دا 822 جار مافەكانی مرۆڤ لە زیندانەكاندا پێشێلكراون و 500 زیندانیكراوی دیكەش بە زۆرە ملێ گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەی دیكە و دورخستەنەوەیان لەو شار و ناوچانەی كە خێزان و كەسوكاریانی لێیە. لە ماوەی 9 مانگدا 900 كەس دەستبەسەركراون كە 110 كەسیان منداڵن . لەو 900 كەسە 213 كەسیان فەرمانی زیندانیكردنیان بۆ دەرچووەو كە 24 یان منداڵن. هەروەها توندوتیژی سەر ژنانیش روو لە زیادبوونە.
لەم ساڵدا 74 ژن گیانیان لە دەستداوە ، 48 ژن كوژراون و17 ژنیش لە لایەن هێزەكانی دەوڵەتی توركەوە توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دراوە
Top