سوپای پاسداران جەخت لەسەر بەشداریی لە چالاكییە سەربازییەكانی لە سوریا دەكاتەوە

 سوپای پاسداران جەخت لەسەر بەشداریی لە چالاكییە سەربازییەكانی لە سوریا دەكاتەوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ سەرلەشكەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە ئێران هێزی پێگەیشتوو پێشكەش بە رژێمی سوریا دەكات.

ئەم لێدوانەی محەمەد عەلی جەعفەری لە میانەی كۆبوونەوەییەكی فراوان لەگەڵ قوتابیانی زانكۆی ئیمام سادق دێت كە جەختی لەوە كردەوە كە كاری راوێژكاری و مەشقپێكردنی سەربازەكان لەلایەن هێزەكانی ئێرانییەوە لە سوریا ئەنجام دەدرێت و راشیگەیاند كە ئەو كارە بە شانازییەوە ئەنجام دەدەن.

لە وەلامی پرسیارێكی قوتابیان دا فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە هەر كارێك دەكەن بۆ ئەوەی سوریا بپارێزن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران مانگی رابردوو لە ئەفریكای باشوور لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندبوو كە بوونی ئێران لە سوریادا تەنها لە بواری سیاسی دایە نەك بواری سەربازی.

ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە كە لەگەڵ رووسیا بەرگری لە رژێمی بەشار ئەسەد دەكات؛ جگە لەوەش حزبوڵڵای لوبنانی بە هاوپەیمانی ئێران هەژمار دەكرێت كە بە شێوەی هێز بەرگری لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەكات.
Top