په‌رله‌مانی تورکیا پێشنیارێک بۆ دانوستانی فه‌رمی له گه‌ڵ ئۆجه‌لان دەخاته روو
ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری T24ی تورکیا بڵاویکردەوە: کۆمیسیۆنی ئاشتی و تاوتوێی ڕێکاره‌کانی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد، ڕاپۆرتێکی 450 لاپه‌ڕه‌یی ڕاده‌ستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا کردووە.
له‌و ڕاپۆرته‌دا سه‌ره‌ڕای تاوتوێی وردی شێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته، بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، سیاسی و ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ په‌که‌که لێکدراوه‌ته‌وه و ئه‌م کۆمیسیۆنه پێشنیاری کردووه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان دانوستان بکرێت. له ده‌قه‌که‌دا ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرا به‌م بابه‌ته کراوه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به تیرۆریستیش بزانین هه‌میسان بۆ ئه‌وه‌ی که به ده‌رئه‌نجامێکی ڕوون بگه‌یێن ده‌بێ به فه‌رمی له‌سه‌ر مێزێک دابنیشین و نابێ پشتگوێ بخرێت چوونکە ئەگەر ئه‌م لیدرانه به فه‌رمی نه‌ناسین و لایه‌نێکی دانووستان به بێ مه‌یلی گفتوگۆکان به‌رده‌وام بکات، ئەو کات ئەوانەی مەیلی شه‌ڕیان هەیە پشێوی دروست ده‌که‌ن.
لای خۆشییەوە زۆربه‌ی ڕاگه‌یێنه‌ره‌کانی تورکیا ئه‌م به‌شه له ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی په‌رله‌مانی تورکیایان به بوێرانه و کاریگه‌ر وه‌سفکردووه. له حاڵێکدا که ماوه‌ی یه‌ک ساڵه گفتوگۆی ئاشتی له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ستیپێکردووه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئه‌م ڕه‌وته دانوستانی فه‌رمی نێوان حکوومه‌ت و ئۆجه‌لان نییه.
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای کردووه گفتوگۆکان بچێته قۆناغێکی نوێ و فه‌رمییه‌وه.