كۆمیسیۆنی ئەوروپا: ئازادی راگەیاندن لە توركیا لە مەترسیدایە
ۆمەن رۆیژتەن جەختی لە سەر ئەوە كرد دەبێ لە كاتی گفتوگۆكاندا پێویستە لە توركیا سەرمایەگوزاری بكا چونكە بۆ داهاتووی یەكێتی ئەوروپا توركیا رۆلێكی زۆر گرنگ دەگێڕێ.
لەو راپۆرتەدا لە بارەی گۆڕانكارییەكانی توركیاوە ئاماژە بەوە كراوە 10 ساڵە لە توركیا پرۆسەی رێفۆرم و گۆڕانكاری بەردەوامە و ئەمەیش جێگای رەزامەندی یەكێتی ئەوروپایە.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و توركیای، یەكێتی ئەوروپا هەلەنە فلاوترە رایگەیاند كردنەوەی بەشی 22وەمی دانووستانەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا خزمەتێكی باشی قۆناغی گفتوگۆكردن كردووە. بەڵام بە هۆی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە بواری دەستووری نوێدا، پرۆسەی ئامادە كردنی دەستووری نوێ زۆر بە لاوازی بەرێوە دەچێ.
فلاوترە باسی ئازادی راگەیاندنی كرد و گوتی\" ئازادی راگەیاندن لە توركیا جێگای نیگەرانی یەكێتی ئەوروپایە، ژمارەیەك رۆژنامەنووس بە هۆی نووسینی بابەتی جیاجیا لە سەر دەسەڵات، لە سەر كارەكانیان لا دراون."