ئازادكردنی 7 كچ لە میسر

 ئازادكردنی 7 كچ لە میسر
دوای سەپاندنی سزای زیندانیكردن بەسەر 14 ئەندامی كچانی بزوتنەوەی حەوتی بەیانی لە میسر 7 لەو كچانە ئازادكران.

ژەنەڕاڵ ناسر عەبدبەڕێوەبەری ئیدارەی زیندانی لێكۆڵینەوە لە ئەسكەندەریە رایگەیاند دادگایی تێهەڵچوونەوە بڕیاری داوە كە 7 لەو 14 كچەی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو، بە هۆی ئەوەی تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵییەوە بوو ئازاد بكات.

ئەو ئەندامانەی بزوتنەوەی حەوتی بەیانی دوای تەواوكردنی كاروباری یاسایی گرتووخانەیان بەجێهێشت.

ئەیا تاریق یەكێكە لەو كچانەی كە ئازاد كراوە رایگەیاند كە درێژە بە كارەكەیان دەدەن،كە بە ناتەواوی بەجێیان هێشتبوو. لە شاری ئەسكەندەریەی میسر ئەو كچانە كاتژمێر 7ی هەموو بەیانییەك بە ئامانجی ئیدانەكردنی كودەتای سەربازیی، خۆپێشاندانیان ساز دەكرد وسەرەتا سزای یەك ساڵ تا 11 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.










KDP.info
Top