وەزیری وزەی تورکیا: میكانیزمی به‌غدا هه‌ر چییه‌ك بێت، رێککەوتنامەی نەوت لە گەڵ کوردستان بەردەوام دەبێت

 وەزیری وزەی تورکیا: میكانیزمی به‌غدا هه‌ر چییه‌ك بێت، رێککەوتنامەی نەوت لە گەڵ کوردستان بەردەوام دەبێت
وه‌زیریوزه‌ی توركیا، تانه‌بر یه‌ڵدز رایده‌گه‌یه‌نێت، گرنگ نییه‌ میكانیزمیعێراق له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ - هه‌ولێر چی ده‌بێت،چونكه‌ توركیا له‌ رێككه‌وتنامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەزیریوزەی تورکی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ توركیا گوتی: حکوومەتیعێراقی ھەرمیکانیزمێک دەستنیشان بکات لەمەڕ رێککەوتنامەکەی ئەنقەرە لە گەڵ ھەرێمیکوردستان لەبارەی ناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، ئەو رێککەوتنامەیە ھەربەردەوام دەبێت.
رۆژنامەی حوڕیەتی تورکی، بڵاویكردۆته‌وه‌، وەزیری وزەیتورکیا، تانەر یەڵدز ئاشکرای کرد کە رێککەوتنامەکەیان لە گەڵ ھەولێر بەھیچشێوەیەک کۆتایی نایەت.
ده‌شڵێت: ئەگەر عێراقییەکان رێککەوتنە سێقۆڵیەکەی ئێمە پێشنیازمان کردووە، قبوڵ بکەن، ئەوا زۆر باش دەبێت، بەڵامئەگەر قبوڵیشی نەکەن، پڕۆسەکە هه‌ر بەردەوام دەبێت.
یه‌ڵدز ئه‌وه‌شیئاشکرا کرد، بەمزووانە گفتوگۆکانینێوان حکوومەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات سەبارەت بە پرسیناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگا بۆڕییە نوێکانەوە، ئەوانیش وەکوحکوومەتی تورکیا لەنزیکەوە چاودێری گفتوگۆکان دەکەن.
لە کۆتایی مانگیرابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا رێککەوتنامەیەکیان مۆر کردبەمەبەستی نادرنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگای بۆڕییە سەربەخۆکانینێوان ھەرێم و تورکیا
Top