وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە موشەکێک دەتوانێ سیستەمی سەربازیمان بروخێنێ

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە موشەکێک دەتوانێ سیستەمی سەربازیمان بروخێنێ
پاش هەڵوێستی توندی سوپای پاسداران و ناوەندەکانی دەسەڵات لەبارەی ئەو لێدوانەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە زانکۆ تاران گوتبووی: “ ئەمریکا بە بۆمبێکی دەتوانێ تەواوی سیستەمی سەربازی ئێمە لەناو ببات، لە هێزی سەربازی ئێمە ناترسێ”. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ناچار بوو پاساو بۆ لێدوانەکانی بێنێتەوە.
پاش ئەو لێدوانانە، حەیدەر موسلحی وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە کەسێکی نەفام شوبهاند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیرنا: موسلحی بە بێ ئەوە ناوی محەمەد جەواد زەریف بێنێ لە شاری فومەن گوتی، “ کەسێک لە کۆبوونەوەی خویندکارانی زانکۆ گوتوویەتی ئەمریکا ئەگەر بیەوێ لە ماوەی 10خولەکدا سەرجەم دامەزراوە ناوکی و ستراتژییەکانی ئێران لەناو دەبات. من بەشوێن ئەوە کەسەدا دەگەرێم کە پێی بڵێم تۆ نەفامی، تۆ هیچ ئاگاداری توانای بەرەنگاری وڵات نی و لە رێگای کۆماری ئیسلامی لاتداوە، چۆن مافی ئەوە بەخۆت دەدەی قسەی لەوجۆرە بکەی.”
پاش هەڵوێستی توندی دەزگا ئەمنیەکانی ئێران وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گوتی: مەبەستم ئەوە بووە کە ئەمریکا لە توانای خەڵکی ئێران دەترسێ نەک توانای سەربازی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەناو خوێندکارانی زانکۆتاران هەروەها گوتبووی: رۆژاواییەکان لە چوار تانک و موشەکی ئێمە ناترسن. ئەمریکا بە بۆمبێکی دەتوانێ سیستەمی سەربازی ئێمە بروخێنێ، چۆن لە سیستەمی سەربازی ئێران دەترسێ؟”





باسنیوز
Top