ولیام هیگ: بەدەوامی شەڕ ی نێوەخۆ دابەشبوونی سوریای لێدەکەوێتەوە
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیتیدپرێس : ویلیا‌م هێگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مه‌نامه سەبارەت به ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست گوتی: له ئه‌گه‌ری درێژه‌پێدانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا ئه‌وا ئه‌و وڵاته پارچه پارچه ده‌بێت و په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی له ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ڕه‌وشتێکی بێ کۆنتڕۆڵ له توندوتیژی دروست ده‌کات.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێشتر له کوه‌یت ڕایگه‌یاندبوو: که بۆ هه‌رچه‌شنه چاره‌سه‌رێکی ئاشتیخوازانه‌ی قه‌یرانی سووریا ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا بێ ده‌سه‌ڵات بکرێت.
ناوبراو مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دی به ڕێگرێک له به‌رانبه‌ر ئاشتی له سووریا زانی و جه‌ختی کرده‌وه به‌ریتانیا و دیکه‌ی وڵاتان هه‌رگیز قایل به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د نابن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌سه‌د هیچ ده‌ورێکی له داهاتووی سووریادا نابێت و ته‌نیا خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌توانن چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان دیاری بکه‌ن و به‌ریتانیاش ته‌نیا ئیتیلافی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستکاران به نوێنه‌ری یاسایی خه‌ڵکی سووریا ده‌ناسێت. داواشی کرد که ده‌بێ هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕی سووریا په‌نا بۆ ئاشتی ببه‌ن و کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕیشی به ئه‌رکێکی دژوار زانی که پێویستی به دانوستانی دوو لایه‌نه هه‌یه. ولیام هێگ‌هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت کاره‌ساتێکی مرۆڤی قورس ڕووده‌دات و سووریا دابه‌ش ده‌کرێت و ژماره‌ی ئاواره‌کانی سووریا له چوار ملیۆن زیاتر ده‌بێت و یه‌ک له سه‌ر پێنجی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی دیکه‌ی وڵاتان ده‌بن.