چەكداران لە لیبیا مامۆستایەكی بەرەگەز ئەمریكییان كوشت
هەروەها سەرچاوە ئەمنییەكان باس لەوە دەكەن ئەو مامۆستایە لەیەكێك لەدوەمین زانكۆكانی نێودەوڵەتی لە لیبیا وانەی كیمیای گوتۆتەوەو، لەلایەن چەكدارە نەناسراوەكان لە بەنغازی لە رۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە كوژراوە.
جێی باسە پێشتریش لە بەیاننامەیەكدا باڵیوزخانەی بەریتانیا رایگەیاند كە بەهۆی ئاڵۆزیی رەوشی ئەمنی لە لیبیا بە شێوەیەكی كاتی كارەكانی رادەگرێت.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە دوای ئەوەی لەم دواییەدا هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر بنكەكانی هێزە ئەمنییەكان و هەروەها نوێنەرایەتییەكانی بیانی لە لیبیا زیادی كردووە؛ باڵیوزخانەی بەریتانیا كارەكانی بە شێوەیەكی كاتی راگرت و داوای لە بەرپرسانی ئەو ولاتەشی كرد كە ئاسایش و ئەمنیان بپارێزێت .