شەڕوپێكدادانی چەكداری لە ئەفریقای ناوەڕاست كوژرانی 300 كەسی لێكەوتەوە

 شەڕوپێكدادانی چەكداری لە ئەفریقای ناوەڕاست كوژرانی 300 كەسی لێكەوتەوە
لە كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە ئاكامی شەڕوپێكدادانی چەكداری 300 كەس كوژران. لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتییان گواستەوە لە میانی شەڕوپێكدادانی چەكداری لە نێوان میلیشیاكانی لایەنگری فرانسوا بوزیر سەرۆكی لەكارلادراو و چەكدارانی لایەنگری دەسەلاتی نوێ لە رۆژانی پێنج شەمە و هەینی رابردوو لە شاری بانگی پایتەختی ئەفریقای ناوەڕاست 300 كەس كوژراون.

هاوكات هێزەكانی سوپای فەڕەنسا لە شاری بانگی بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی شەڕوپێكدادانەكە لە ناو شارەكە بڵاوەیان پێكراوە.

لەلایەكی دیكەوە فرانسۆ هۆڵەند سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی گیانی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەنیازن رێگەی سەربازی بەكاربێنن بۆ دەستوەران لە كاروباری ئەفریقیای ناوەراست و بەرەنگاربونەوەی گروپە چەكدارەكان لەو وڵاتە.

هەروەها فرانسۆ هۆڵەند بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندووە وێرای ئەوەی ژمارەی سەربازانی وڵاتەكەی لە ئەفریقیا ناوەراست گەیشترتە 650 سەرباز بەڵام بەم زوانە ژمارەیەكی تر سەرباز لە سوپای ووڵاتەكەی رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت، راشیگەیاند رۆڵی فەرەنسا لە ئەفریقیای ناوەراست جیاواز دەبێت وەك رۆڵیان لەمالی دا گێرا.
Top