بولەند ئارنچ: قۆناغی چارەسەری پرسی كورد تاقە دەرفەتی بەردەم توركیایە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەند ئارنچ رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا تاقە دەرفەتی بەردەم توركیان و ئەگەر توركیا دەیەوێ ببێتە توركیایەكی نوێ و پێشكەوتوو دەبێ سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت.
ئارنج ئاماژەی بەوە داوە كە رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی پشتگیری كردنی خەڵكی توركیا لە قۆناغی چارەسەری لە زیاد بووندایە و ئەمەیش نیشان دەدا كە شانسی سەركەوتنی ئەو قۆناغە زۆر بەهێزە.
ناوبراو رێژەی پشتگیری خەڵكی لە قۆناغی چارەسەری ئاشكرا كردووە و راگەیاندووە كە رێژەی پشتگیری كردن لەو قۆناغە لە نێوان سەدا 80 تا سەدا 90ە و چاوەڕوان دەكرێ ئەو رێژەیە بەرزتر ببێتەوە.