هاوپەیمانە نزیکەکانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتی لێدەکەن
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە عێراق ، عزەت شابەندەر لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كشاوەتەوە و لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا بە لیستێكی جیا بەشداری دەكات. شابەندەر بە یەكێك لە كەسایەتیە زۆر نزیكەكان لە نوری مالیكی دەدرێتە قەڵەم و لە چەندین قەیراندا كە رووبەڕوی مالیكی دەبویەوە،
زۆر بە توندی بەرگری لێدەكرد تا ئەو ڕادەیەی كە بەهۆی لێدوانەكانیەوە گرژی لە نێوان مالیكی و نەیارەكانی دروست دەبوو. بەپێی ئەو زانیارییەکانی گەیشتوو، سێ رۆژ لەمەوبەر شابەندەر لەگەڵ سەدر دیداری ئەنجامداوە و گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێ واز لە نوری مالکی بێنێت ،
پێشتریش باسی زۆر هەبوو کە حوسێن شەهرستانی جێگری سەرک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ووزە. بەهۆ سیاسەتەکانی ناوبراو ەوە لە بارەی نەوتی عێراق لە گەڵ نووری مالکی کەوتۆتە کێشە و ئەگەر هەیە ئەویش هاوشێوەی شابەندەر بە لیستێکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەشدار بێت. شایەنی باسە : پێشتر عیزەت شابەندەر لەناو لیستی عێراقیەدا بوو، بەڵام لەو لیستە كشایەوە و چووە ناو لیستی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە .