نوری مالکی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران بە گەرمی پێشوازی لێناکرێت

 نوری مالکی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران بە گەرمی پێشوازی لێناکرێت
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی کە ئێستا لە سەردانێکدایە لە وڵاتی ئێران لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێنەکراوە.
نوری مالکی لەم سەردانەیدا تا ئێستا هیج بەرپرسێکی باڵابەرزی ئێران وەک حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار و رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی نەبینووە و چاوەڕی دەکرێت مالێکی لەو سەردانەدا باس لە خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ جاری سێیەم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بکات ،کە رکابەرەکانی وەک رەوتی سەدر و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کە دوو تەیاری ئیسلامین لە عیراق رازینین .
ماڵپەری فارسی ئێران بڵاویکردەوە : کە پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران، نووری مالیکی، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا له‌ کۆشکی سه‌عدئاباد ڕایگه‌یاند: له‌ گفتوگۆه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌باره‌ی ڕێگه‌ جۆربه‌جۆره‌کان به‌ مه‌به‌ستی به‌ستێن خۆش کردن بۆ ئاڵوگۆری بازرگانی و ئابووری و به‌رفره‌کردنی ئه‌و بوارانه‌، ڕێککه‌وتن کراوه‌. مالیکی ڕاشیگه‌یاند که‌ له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌کانی هاوپێوه‌ند به‌ ناوچه‌ و هاوکاری له‌ بواری چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کانی ناوچه‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و یه‌که‌، ڕێککه‌وتن گه‌لێک بۆ هاوکاری ئه‌نجام دراوه‌.
ئاماژه‌شیدا که‌ له‌ دانیشتنی له‌گه‌ڵ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران، جه‌خت کراوه‌ته‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکاری دوو لایه‌نه‌. نووری مالیکی جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ هاوکاری نێوان تاران و به‌غدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌یه‌.
Top