ئەگەری پارچەبوونی سوریا لە ئارادایە
لۆعای سافی لە كۆنفرانسی چارەسەری دیموكراتیك بۆ سوریا لە زانكۆی بۆسنا رایگەیاند دۆزینەوەی چارەسەرییەكی سیاسی بۆ قەبرانی سوریا نزیكە.
سافی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی پێدا ئەگەر كۆنفرانسی جنێڤ2 سەركەوتوو بێ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لێ بكا ئەوا بە پەلە چارەسەرییەكی سیاسییانە بۆ قەیرانی سوریا دەدۆزرێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر كۆنفرانس سەركەوتوو نەبێ ناوچەكە پارچەبوونێكی گەورە بە خۆیەوە دەبینێ و شەڕ لە سەرانسەری ناوچەكەدا بڵاو دەبێتەوە.
سافی لە بارەی كوردانی سوریاوە رایگەیاند كوردانی سوریا وەكو كوردانی عێراق لە یەك ناوچەی تایبەتدا ناژین، بۆیە ناتوانن بەبێ شەڕ وڵات یا ناوچەیەكی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابمەزرێنن. لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كورد و عەرەب تێكەڵن، بە پێ مێژوو نیوەی زیاتری سوریاییەكان بە رەسەن كوردن، بۆیە راگەیاندنی ناوچە یا دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی زەحمەتە. ئێمە لەو باوەرەدان لە كۆمەڵگەیەكدا كە یاسا سەروەربێ ئەوا هیچ جۆرە جێگایەك بۆ نەتەوەپەرەستی نامێنێ.
سافی بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانیدا: زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانی نیشمانی كورد لە دژی راگەیاندنی ناوچە یا وڵاتێكی سەربەخۆی كوردین. ئیمەیش وەكو هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا داوای سیستەمێك دەكەین كە باوەش بۆ هەمووی پێكهاتەكان بە شێوەیەكی یەكسان بكاتەوە.