ئەحمەد داود ئۆغڵو: مافی خەڵكی توركیایە كە بەبێ ڤیزا سەردانی ئەوروپا بكات
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئەوروپاییەكانی خۆی لە بروكسل كۆ بوویەوە پەیمانی لابردنی ڤیزای نێوان توركیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپایان ئیمزا كردووە.
ئەحمەد داود ئۆغڵو دوای ئیمزا كردنی ئەو پەیمانە ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا و وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە سەر لابردنی ڤیزەی نێوانیان رێككەوتووونە و تا سێ ساڵی داهاتوو ڤیزە لە نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپادا نامێنێت و ئەمەیش دەستكەوتێكی زۆر گەورەیە بۆ توركیا.
داود ئۆغڵو جەختی لەوە كردووەتەوە كە لابردنی ڤیزای نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا دەبێتە هۆی بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا و مافی خەڵكی توركیایە كە بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بكات.