نه‌سروڵا: هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانی ناو خۆی عیراقە

نه‌سروڵا: هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانی ناو خۆی عیراقە
حزبوڵای لوبنان، ده‌زگای هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی، له‌پشت ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌ توندوتیژییه‌كانی ناوخۆی عیراقه‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی بۆ رێكخراوی قاعیده‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی \"OTV\"" ، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند، ده‌زگای هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی چه‌ند گروپێكی سه‌ربه‌قاعیده‌ به‌كاردێنێت له‌كرده‌ خۆكوژیه‌كاندا، وتیشی: پێده‌چێت زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوخۆی عیراق به‌فه‌رمانی ئیداره‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌نجام بدرێت.

به‌وته‌ی نه‌سروڵا، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌به‌یروت، ده‌ستی هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌پشته‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌،\"" به‌رپرسیارێتی كه‌تیبه‌كانی عه‌بدوڵا عه‌زام له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یروت به‌فیتی هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستان سعودی ئه‌نجام دراون\"".

مانگی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌به‌یروت روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 23 كه‌س كوژران، كه‌تیبه‌كانی عه‌بدوڵا عه‌زام كه‌ باڵێكی سه‌ربه‌ رێكخراوی قاعیده‌یه‌ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كان راگه‌یاند.




خه‌ندان "
Top