بولەنت ئارنچ: لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا رێككەوتووین

 بولەنت ئارنچ: لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا رێككەوتووین
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا و گوتەبێژی حكوومەتی توركیا بولەنت ئارنچ لە بارەی رێككەوتنی هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای توركیاوە بۆ بازارەكانی جیهان رایگەیاند كە توركیا و هەرێمی كوردستان لە سەر بنەمای دەستووری بنەڕەتی فیدراڵدا بۆ هەناردە كردنی نەوت رێككەوتوونە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخبەری توركی بڵاویكردەوە كە بولەنت ئارنچ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك لە بارەی ئیمزا كردنی پەیمانی هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای توركیاوە رایگەیاند كە چەند رۆژ پێش ئێستە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیای كرد، لە میانی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكاندا لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی فیدراڵدا توركیا و هەرێمی كوردستان رێككەوتن.

بولەنت ئارنج گوتی: دەزانم ئێوە دەتانەوەێ جەخت لە سەر ئەوە بكەنەوە كە ئایا پەیمانەكان مۆر كران یا نا؟ منیش دەمەوێ جەخت لە سەر ئەوە بكەمەوە كە لە سەر ئەو پەیمانانە توركیا و كوردستان رێككەوتوونە.

ئەو پەیمانانە كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتە توركییەكاندا ئیمزای كردوونە لە چوارچێوەی یاسای تایبەتیدان و ناكەونە چوارچێوەی پەیمانی نێونەتەوەییەوە، ئەوانە پەیمانی تایبەتین و ئەو جۆرە پەیمانانەیش یاسای تایبەتی خۆیانیان هەیە و لەو چوارچێوەیەیشدا توركیا و هەرێمی كوردستان لە سەر بنەمای دەستووری بنەڕەتی فیدراڵدا رێككەوتوونە.
Top