لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری میسر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌ دا

لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری میسر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌ دا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی ده‌ستوری میسر ئاشكرایكرد، لیژنه‌كه‌ ده‌نگیدا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ره‌شنوسی ده‌ستوری نوێی میسر و بڕیاره‌ ره‌شنوسه‌كه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی كاتیی میسر و دواتریش بخرێته‌ ریفراندۆمه‌وه‌.

عه‌مرو موسا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور رایگه‌یاند، جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر چوار بڕگه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌ یه‌كلایی كرانه‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی پێشخستنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكایه‌تیی به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌\"، ئه‌وه‌شی وت كه‌،\"" مه‌سه‌له‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری میسر، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ئاراسته‌ی نه‌خشه‌ڕێگای نیشتمانیی، دوای لابردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر\"".

ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌نجا كه‌سیه‌كه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له‌میسر، به‌بێ ئاماده‌بوونی ئیخوانیه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌ستیانكرد به‌تاوتوێ كردنی ره‌شنووسی كۆتایی ده‌ستور.

لیژنه‌ په‌نجا كه‌سیه‌كه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی میسر، پێكهاتووه‌ له‌په‌نجا كه‌سایه‌تی له‌ده‌زگا و ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌ حكومی و مه‌ده‌نیه‌كانی میسر و كه‌سایه‌تی ئاینیی و سیاسیی، ، لیژنه‌كه‌ دوو كه‌سایه‌تی ئیسلامییشی تێدایه‌ كه‌سه‌ر به‌ئیخوان موسلمین نین.
ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌، لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری میسر كارده‌كات له‌پێناو داڕشتنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌.




سكای نیوز "
Top