باشوری یەمەن داوای جیابوونەوە دەكات
سەربەخۆخوازانی باشوری یەمەن، سەرەڕای بوونی هێزێکی زۆری ئەمنی یەمەنی لە دەوروبەری خۆپێشاندەران، بەڵام نەترسانە هەموو بە یەکدەنگ دروشمی ’بەڵێ بەڵێ’ بۆ سەربەخۆیی باشوری یەمەنیان دەوتەوە.
ئەم خۆپێشاندانە هاوکات بوو لە ساڵیادی ڕزگاربوونی باشوری یەمەن لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٦٧، و پاشان یەکگرتنەوەیان لەگەڵ بەشی باکوری یەمەن لە ساڵی ١٩٩٠ كه بوون بە یەک دەوڵەت.
خۆپێشاندەران ئاڵای پێشووی باشوری یەمەنیان بەرزکردبووەوە. تەواوی دروشمەکانیان بۆ جیابوونەوە بوو لە حکومەتی ئێستای ئهو وڵاته، ههروهها هەڵگری هیچ شتێک نەبوون کە هیمای حکومەتی ئیستای یەمەن بێت.
شایانی ئاماژە پێکردنه کە رەوتی سەربەخۆخوازی ئێستا لە زۆربەی نەتەوە بندەستەکانی جیهاندا سەری هەڵداوەتەوە و ئەگەری بە دەوڵەتبوونی چەند نەتەوەیەکی نۆی لەم نزیکانە بەڕێوەیە، وەک گەلی سکوتلاندا لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیای مەزن، گەلی کاتالۆنیا لە ئیسپانیا، گەلی باشوری یەمەن لە یەمەن. هەروەها خەباتی گەلانی کورد و فەلەستینی و تامیل و تیبەت و هیدیکەش بۆ سەربەخۆیی لە گەرم و گوریدایە.
باسنیوز