ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ڤیزه‌ی‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پاره‌‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو

 ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ڤیزه‌ی‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پاره‌‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو
له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ گه‌شتی‌ سه‌رمایه‌دارانی‌ بیانی‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا‌ و ئه‌و فشاره‌ ئابورییه‌ی‌ رووبه‌رووی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌ ده‌بێته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ڤیزه‌ی‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پاره‌‌و وه‌به‌رهێنان ده‌خه‌نه‌ڕوو. هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئیسپانیا‌و یۆنان‌و پورتوگاڵ‌و قوبرس كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان به‌ده‌ست گرفتی‌ ئابورییه‌وه‌ ده‌ناڵێن، پرۆژه‌ به‌رنامه‌ی‌ پێدانی‌ ڤیزه‌یان له‌به‌رامبه‌ر كڕینی‌ موڵكێك له‌وڵاته‌كانیان خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ هاندانی‌ وه‌به‌رهێنان‌و به‌هێزكردنی‌ ئابووری‌ ئه‌ورووپا. وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ بیانی‌ ده‌توانن مافی‌ مانه‌وه‌ له‌ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنن، له‌هه‌ندێك كاتیشدا ده‌توانن ره‌گه‌زنامه‌ی‌ هاووڵاتیبوونی‌ سه‌ر به‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا وه‌رگرن، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاستی‌ وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی‌ لانی‌ كه‌م 340هه‌زار دۆلار بێت. به‌رپرسانی‌ ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نن 330ڤیزه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ كاركردن به‌به‌رنامه‌كه‌ چاپكراوه‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ كیشوه‌ره‌كه‌ توانیویه‌تی‌ ٢٢٥ ملیۆن یۆرۆ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 305ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه‌.شاره‌زایانی‌ كۆچ رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌وڵه‌مه‌ندانی‌ چین له‌پێشه‌وه‌ی‌ لیستی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خوازیاری‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ گه‌شتی‌ ئاڵتونین بۆ ئه‌ورویا، هه‌روه‌ك گرنگی پێدانێكی‌ به‌رچاو له‌لای‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانی‌ روسیا‌و ئیمارات‌و ئه‌فریقای‌ باشور ده‌بینرێت.
Top