تاران:لە مانگی 12 دەسـتدەكات بە ڕاگرتنی هەندێـك لە چالاكیـیە ناوكیـیەكان دەكەین

 تاران:لە مانگی 12 دەسـتدەكات بە ڕاگرتنی هەندێـك لە چالاكیـیە ناوكیـیەكان دەكەین
باڵیۆزی ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە كە وڵاتەكەی بەپـێی ئەو ڕێـكەوتنەی لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە ژنێڤ یەكشەممەی ڕابردوو مۆریكرد‌، لە نێوان كۆتایی مانگی 12 و سەرەتای مانگی یەك دەسـتدەكات بە ڕاگرتنی هەندێـك لە چالاكیـیە ناوكیـیەكانی.

ڕەزا نەجەفی لە پەراوێزی كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسەكە ڕایگەیاند: كە پێشبینی دەكرێت لە مانگی 12ەوە چالاكییە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەمان رابگرێن بۆ ماوەی 6 مانگ.

بەپـێی ڕێـكەوتنەكەی نێوان ئێران و شەش زلهێزەكەی جیهان، دەبێت ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێگە بە پـشـكنەرانی نێودەوڵەتی بدات شوێنە هەسـتیارەكانی دەزگا ناوكیـیەكانی بـپشـكنن و هەروەها ڕابوەسـتێت لە پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتی سەروو 5% و كاری بونیادنانی ڕیاكتەری ئاوی قورس لە دەزگای ناو‌كی ئاراك ڕابگرێت.

وەك دەگوترێت دەبێت شارەزایانی ئاژانسەكە ڕۆژانە هەرسێ دەزگای نەتەنز و فوردو و ئاراك بـپشـكنن.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی فەرمی دەنگ‌وباسی ئێران ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی گوتویەتی وڵاتەكەی هیچ وتووێژێـك لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام نادات لە بارەی بەرنامەی ناوكیـیەوە.

لە ڕاپـۆرتێـكی ئاژانسەكەدا هاتووە، محەمەد جەواد زەریف گوتویەتی\" كۆماری ئیسلامی ئامادەی كۆبوونەوەیەك نابێت كە تیایدا ڕژێمی داگیركەر بەشـداری بكات. هەرگیز شـتی وەها نابێت و بێ گومان ئێمە لە ژورێـكدا نابین كە نوێنەرانی ڕژێمی زایۆنی تیایدا ئامادەبن.\""

پاشان وەزیری دەرەوەی ئێران گوتویەتی زلهێزانی جیهان لە بری ئەوەی گوشار بخەنە سەر ئێران دەبێت هەوڵ بدەن بۆ داماڵینی چەك لە ناوچەكەدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ داوای نەهێشـتنی عەمباری چەكی ناوكی ئیسرائیل.

جێی ئاماژەیە زۆرێـك پـێـیان وایە ئیسرائیل چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام ئیسرائیل بۆخۆی دان نانێت بەوەی ئەو جۆرە چەكەی هەبێت."
Top