هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردوغان په‌رله‌مانتارێكی توركیا ده‌داته‌ دادگا

هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردوغان په‌رله‌مانتارێكی توركیا ده‌داته‌ دادگا
هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سكاڵای دژی په‌رله‌مانتارێكی پارتی كۆماری ئۆپۆزسیۆن تۆمار ده‌كات.

ئاژانسی ئه‌نادۆل بڵاویكردۆته‌وه‌، ئامینه‌ ئه‌ردوغان، داوای یاسایی له‌ دژی كامر گینچ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌ سه‌ر لیستی پارتی كۆماری ئۆپۆزسیۆن تۆماركردوه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی هه‌شتا ساڵه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌تی ژاپۆن له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌، باڵیۆزی ژاپۆن داوای له‌ ئامینه‌ ئه‌ردوغان كرد وتاری ده‌سپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان بكات، به‌ڵام له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌، هاوسه‌ری ئه‌ردوغان كه‌وته‌ به‌ر هێرش و ره‌خنه‌ی گینش و پێی وتوه‌\" به‌ چ سیفه‌تێك قسه‌ ده‌كه‌یت كه‌ هیچ پله‌ و پۆستێكی فه‌رمیت نییه‌\"".

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داوا یاساییه‌دا تاوه‌كوو ئێستا نه‌ په‌رله‌مانتار، كامر گینچ نه‌ پارتی كۆماری ئۆپۆزسیۆن هیچ یه‌كێكیان روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان نه‌دركاندووه‌."
Top