كورد داوا دەكات تێبینیەكانی لە بارەی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق لە بەرچاو بگیرێ

كورد داوا دەكات تێبینیەكانی لە بارەی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق لە بەرچاو بگیرێ
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی راگەیاند: كورد پێداكیرە لەسەر ئەوەی كە دەبێت تێبینی و داخوازیی و مافەكانی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2014ی عێراق لەبەرچاو بگیرێ.
گوتیشی: داواكارییەكانی كورد یاسایی و رەوان و دەبێ بە پێی مافی خۆی داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێن، چونكە داواكارییەكانی داوای رەوا و یاسایین.
راشیگەیاند: ئەگەر بێتو داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن ناچار پەنا بۆ رێگای دیكە دەگرینەبەر، بە تایبەتیش رێگای یاسا.

Top