رووحانی سەردانی تورکیا دەکات
ئەحمەد داود ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد، لە دوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، لەلایەن حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازیی لێکراوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەشیاندا سەبارەت بە کێشەی سووریا گەیشتوونەتە تێڕوانینێکی هاوبەش.
ئۆغڵو راشیگەیاند: لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو چاوەڕێی رووحانی دەکەن، سەردانی تورکیا بکات.
سەبارەت بە وادەی سەردانەکەی رووحانی، ئۆغڵو دەڵێت \"لەبەرئەوە سەردانی رووحانی -مان خستە رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم، چونکە شەوی عەرووزە و بەیەکەوە ئەو یادە پیرۆز دەکەین\"".
شەوی عەرووز دەکەوێتە ١٧ی کانوونی یەکەم و یادی کۆچی دوایی مەولانا جەلالەدینی رۆمییە.
رووداو"