500 هاوڵاتی توركیا بۆ شەڕكردن چوونەتە سوریا

 500 هاوڵاتی توركیا بۆ شەڕكردن چوونەتە سوریا
پێنج سه‌د هاوڵاتی توركیا بۆ بەشداری كردن لە شەڕوپێكدادانەكاندا لە ریزەكانی بەرەی نوسرە چوونەتە سوریا.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە وەزارەتی ناوخۆیی توركیایان گواستەوە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی توركیا كە چوونەتە سوریا و پەیوەندیان بە ریزەكانی گروپە ئیسلامیەكان كردوە گەیشتۆتە زیاتر لە 500 كەس.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە بەیاننامەكەیدا ئەوەشی رونكردۆتەوە ئەو هاوڵاتیانە پەیوەندیان بە بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كردووە كە دژی رژێمی سوریا دەجەنگن.
Top