فابیۆس: كۆنگره‌ى جنێڤ دوو له نێوان نوێنه‌رانى میانڕه‌وى رژێم و ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌كرێت به بێ به‌شار ئه‌سه‌د
هاوكات ئه‌حمه‌د جه‌ڕبا سه‌رۆكى ئیئتیلافى نیشتیمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا رایگه‌یاند كه به‌شداریكردنى ئه‌سه‌د له كۆنگره‌كه‌دا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، نه‌بیل عه‌ره‌بى ئه‌میندارى گشتیى كۆمكارى عه‌ره‌بیش پێشوازیى له واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى جنێڤ دوو كرد ، له لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئازادى سوریا رایگه‌یاند كه نه له پێش كۆنگره‌ى جنێڤ دوو و نه له كاتى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ش شه‌ڕ راناگرن . حكوومه‌تى ڕووسیاش دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌شدارى هه‌ردوو لایه‌نى رژێم و ئۆپۆزسیۆنى سوریا له كۆنگره‌ى جنێڤ دوو به بێ مه‌رجى پێشوه‌خته .