عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسه‌نجانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى نیزامى ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ى فاینیشتال تایمزى به‌ریتانى، دانوستانى شه‌ش مانگه‌ى نێوان ئێران و شه‌ش ولاته زلهێزه‌كه‌ى جیهانى به سه‌ختترین قۆناغى دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى وه‌سفكرد چونكه به برواى ناوبراو ماوه‌یه‌كى دوور و درێژه په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیهكانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا تێكچووه.
هاوكات ره‌فسه‌نجانى راشیگه‌یاند كه به‌بێ ئه‌مه‌ریكا دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى به‌ره‌و پێش نه‌ده‌رۆیشت و ئه‌و قۆناغه‌ى دانوستان به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى توانده‌وه و قوناغى داهاتووى دانوستانه‌كانیش ئاسایى ده‌بنه‌وه.