وڵاتانی رۆژئاوا له‌ هه‌وڵی رازیكردنی ئیسرائیل دان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئێران و گروپی (5+1)

 وڵاتانی رۆژئاوا له‌ هه‌وڵی رازیكردنی ئیسرائیل دان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئێران و گروپی (5+1)
كاردانه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر ێككه‌وتنى ئه‌تۆمى درێژه‌ى هه‌یه‌ كه‌ له‌ 24ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى جنێڤ له‌ نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران ئیمزا كراو هه‌رچى هه‌وڵه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌ بۆ دامركانه‌وه‌ى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌.

رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ره‌خنه‌ى تووندیان له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران گرتووه‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ئۆباما به‌ باشى به‌رگرى له‌ ئیمزاكردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كرد و رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌گرن و به‌ خراپى له‌ قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن ئامانجى سیاسیه‌ و به‌ڵام زۆر بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا زۆر خراپه‌ و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كه‌شى به‌ ده‌ستكه‌وتێكى باش بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ قه‌ڵه‌م دا چونكه‌ به‌ گوته‌ى ئۆباما ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ ئێران ده‌كرێت له‌وه‌ى نه‌ په‌ره‌ به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بدات و نه‌ش ده‌توانێت هه‌وڵى دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى بدات، ئه‌مه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ و به‌رگرییه‌ى ئۆباما له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى دواى ئه‌و ره‌خنه‌ زۆر و توونده‌ى كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیرانى و حكوومه‌تى ئیسرائیل دێت كه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران گرتیان و رێككه‌وتنه‌وه‌كه‌یان به‌ رێككه‌وتنێكى زۆر خراپ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

ئه‌نجوومه‌نى پیران په‌له‌ له‌ سه‌پاندنى سزاى تازه‌ى و تووند بۆ سه‌ر ئێران ناكات ئه‌مه‌ وته‌ى هارى رید سه‌ركرده‌ى زۆرینه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا بوو كه‌ له‌ دواى ئیمزا كردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران هات و رید گوتیشى: له‌ چه‌ند مانگى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى پیران پرۆژه‌ بڕیارێك له‌ باره‌ى سه‌پاندنى سزاى تازه‌ و تووند بۆ سه‌ر ئێران تاوتوێ ده‌كات به‌ڵام له‌ جێبه‌جێ كردنى په‌له‌ ناكات تا ئه‌و كاته‌ى نه‌زانرێت پابه‌ندبوونه‌كانى ئێران به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى چۆن ده‌بێت.

هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌رامبه‌ر دامركانه‌وه‌ى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و هۆشدارى درایه‌ ئیسرائیل كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ نه‌دات كارێك بكات كه‌ ببێته‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، ئه‌مه‌ له‌ میانه‌ى وته‌یه‌ك هات كه‌ ولیام هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شى كرد، له‌و وته‌یه‌دا هیگ هانى گشت لایه‌نێكى له‌ جیهان دا به‌ تایبه‌تیش ئیسرائیل كه‌ كارێك نه‌كه‌ن، هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى لێبكه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ به‌ گوته‌ى هیگ وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك زۆر زه‌حمه‌تیان كێشاوه‌ تا ئێران ناچار بكه‌ن ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئیمزا بكات و به‌ لێكدانه‌وه‌كانیش تا ئێستا هیچ وڵاتێك له‌ جیهان به‌رهه‌ڵستى به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران نه‌كردووه‌ و هه‌وڵیش نه‌دراوه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام ئیسرائیل ته‌نها ره‌خنه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ده‌گرێت.



ktv
Top