بۆڕی نەوتی نێوان كەركوك و توركیا لە كاردەكەوێت

بۆڕی نەوتی نێوان كەركوك و توركیا لە كاردەكەوێت
هەناردەكردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ توركیا بۆ رۆژێك وەستاوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كونێك لە بۆڕییەكاندایە و نەوت لیك دەكات لێوەی.


بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، لیكی بۆڕییەكانی نێوان كەركوك و توركیا بووەتە هۆی راوەستانی هەناردەكردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ توركیا، بەڵام بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاندووە كە چاوەڕێ دەكەن بەزووترین كات ناردنی نەوت بۆ توركیا دەست پێ بكاتەوە.



ئەو كێشەیە لە بۆڕییەكانی ناوچەی بەی حەسەن بووە كە رۆژانەی ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو بۆڕییانەوە دەچێتە بۆڕیی سەرەكی كەركوك-جیهانی توركی.



یەكێك لە بەرپرسەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوری حكومەتی عێراقی لەوبارەیەوە دەڵێ “ئێمە ئێستا خەریكی كاركردنین بۆ چاككردنەوەی ئەو بۆڕییانە و چاوەڕێ دەكەین لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا هاتووچۆكردنی نەوت بە نێو بۆڕییەكاندا دەست پێ بكاتەوە”.
Top