باخچەلی : دوای 100ساڵ شوێن پەنجەی تورکایەتی لە تورکیا نامێنێ
بە خەمبارییەوە دەیڵێم کەلتووری تورک – ئیسلام ئاراستەی پێشکەوتنی خۆی نەپاراست. باخچەلی ھەروەھا گوتی: ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن، خاوەن رێنوێی نیشتمانی نین، کاتێ دەگاتە سەر داواکاری جوداخوازن،
ھەنگاوی ئاڵۆز دەنێن و بە رێگایەک بەرەو کاولکاریی دەڕۆن. دەستەواژەی تورکبوون لەسایەی ئەو سیاسەتە بەرەو لاوازی دەڕوات. سیاسەت جێگای مووکێشی گرتۆتەوە داینەمۆکەی سووتاوە و قەیران دروستبووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە جوداخوازەی لەچەند رەھەندێکەوە بەڕێوەدەچێ،
ھەوڵدەدا ژێرخانی ناسنامەی تورکایەتی بدزێ، تایبەتمەندی گەورە و ئەسڵی تورک لە وڵاتەکەی دەبێتە کۆچبەر، پەنابەر، میوان و ھەروەھا رووبەڕووی مامەڵەی پاشماوەی ئەتنیکی دەبێتەوە. پێویستە سنووری دوایی ئەو قەربوو کردنەوەیە دیاربکەین و بزانن لە کوێ دەوەستێ.
بە پێچەوانەوە دوای 100ساڵ شوێن پەنجەی تورکایەتی نامێنێ. بەم رێگایە وەڵامی پرسیاری من کێمە بە (من تورکم ) نادرێتەوە. باخچەلی پێیوایە کەلتوور و ناسنامەی تورکیا، تەنیا بە ھاتنەگۆی نەتەوەپەرستی تورک دەپارێزرێ. بەپێچەوانەشەوە کاردانەوەی نیشتمانی نەتەوەیی تورک لەناودەچێ: پڕۆسەکە ئەوەندە پڕە لە فشار و شتی دروستکراو، لەناو تورکیا لە جێگای میللەتی تورک میللەتێکی تر دروست دەکرێ.